مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند “بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری مەریوان، دوو سەرباز كوژران و دوو سەربازی دیكەش بریندار بوون.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “ڕۆژی هەینی 30ی ئایاری 2025، دوو سەرباز بە ناوەكانی محەممەد ڕەزا حوڕیەت پەسەند و خەڵكی قوروە و سوهەیب عەزیزی خەڵكی بانە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بە هۆی تەقینەوەی مین لە مەریوان گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نزیك لە حكومەت، لەم تەقینەوەیەدا سەربازێكی دیكەی كورد بە ناوی سۆران شەریفی، خەڵكی بانە و هەروەها سەرگورد ئەمانوڵڵا عەبدوڵڵاهی، خەڵكی خومەینی پارێزگای ناوەندی بریندار بوون.

































































