مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نوێنەری سەوڵاوا و مەریوان لە پەرلەمانی ئێران، ڕەخنەی لە بەڵێنەكانی حكومەت گرت سەبارەت بە دەركردنی كارتی كۆڵبەری لە كرماشان و گوتی، ئەوانە تەنیا بەڵێنی پووچن و دەڵێ “كۆڵبەران قاچاخچی نین، بەڵكوو تەنیا بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان كاڵای بچووك دەگوازنەوە،”
ئومێد كەریمیان نوێنەری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران ڕاگەیاند كە ڕێژەی بێكاری لە ناوچەكەی ئەواندا نزیكەی 28%ە، بۆیە خەڵك بە ناچاری ڕوو لە كاری كۆڵبەری دەكەن و دەشڵێت “ئەوان قاچاخچی نین، بەڵكوو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان كاڵای بچووك دەگوازنەوە،”
كەریمیان پێی وایە چارەسەركردنی كێشەی كۆڵبەران بە كردنەوەی بازاڕی سنووری و ڕێكخستنی كۆڵبەران لەژێر چاودێریی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەبێت و ڕەخنەش لە بەڵێنەكانی حكومەت سەبارەت بە دەركردنی كارتی كۆڵبەری لە كرماشان دەگرێت و دەڵێ “ئەوانە تەنیا بەڵێنی پووچن.”