زاری كرمانجی-سۆران
ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: پێشهاتێكی مەترسیدارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانوو ڕابگرن، ئەمە لەكاتێكدایە ڕێكەوتن كراوەو بۆ ئەمساڵ 12موچە لە كاتی خۆیدا بنێردرێت.
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕلكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم داواكاریەكانی بەغدای جێبەجێكردووە، داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا كردوە بۆیە بڕیارەكەی تایف سامی مەترسیدار و دوورە لەو ڕكەوتنەی نێوان بەغدا و هەرێم”.
ئاماژەی بەوەش دەدات: ” وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەفەرمی وەڵامی دەداتەوە، چونكە ئەمە پێشهاتێكی مەترسیدارە لە مانگی 5 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانوو ڕابگرن، ئەمە لەكاتێكدایە ڕێكەوتن كراوەو بۆ ئەمساڵ 12مووچە لە كاتی خۆیدا بنێردرێت، بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی بەغدا جێبەجێبكات.