زاری كرمانجی – سیدەكان
ماوەی چەند رۆژێكە، كارەبای نیشتیمانی لە گوندەكانی دەشتی هێرتی سەر بە ناحیەی سیدەكان بەشێوەیەك كەمبۆتەوە كە هاووڵاتییان و هاوبەشانی نیگەران كردووە، بەم هۆیە داواكارییەك ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەن .
ئەمەش دەقی داواكاریەكەیە:”
بەڕێزان ..
بەڕێوبەری ناحیەی سیدەكان
بەرێوبەری فەرمانگەی كارەبای سیدەكان
بەرێوبەری وێستگەی كارەبای سیدەكان
تەواوی بەرپرس و لایەنانی پەیوەندیدار
خشتەی پێدانی ڕۆژانەی كارەبای نیشتیمانی گوندەكانی دەشتی 12 كاتژمێرە، بەڵام چەند رۆژێكە نیوەی ئەو كاتژمێرانەش نادرێت بەهاوڵاتیان ئەوچەند كاتژمێرەی كە هەیە ئەویش وەك تڕافیكە لەكاتێكدا لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی هیچ مولێدەیەكیش نییە كە ببێتە جێگرەوەی، چەندین رۆژە ئاوهایە چارەسەرنەكراوە، لەكاتێكدا لەسەنتەری ناحیە بێ كێشەیە و وە مۆلیدەی ئەهلیشی لێیە .
لێرەوە داواتان لێدەكەین ئاوڕێكی جدی لە كارەبا ئەو گوندانە بدرێتەوە بەڕاستی ئەوە كێشەی كە هەیە چەندین ساڵە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بەدەستیەوە دەناڵێینن،
بەڕێزان گلەی و گازندەی هاونیشتیمانیان گەیشتۆتە ئاستێك كە تەواو بێ هیوا بونە لە بەر زۆری ئەو كێشانە كەڵەكە بونیان لەسەریەك و چارەسەرنەكردانیان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار خەریكە سنورەكە بەجێ بهڵێدرێت كۆچ بەرەو شار دەست پێبكات ..