مەسعود حەیدەر، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق دەڵێت: ”نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مەوادی یاسایی ئیدارەی مالی ئیتحادی پێشێلکردووە. ئەوەشى روونکردووەتەوە، بودجەی عێراق ساڵانە لە ١ /١ دەستپێدەکات و لە ٣١ /١٢ کۆتایی دێت، بۆیە نووسراوەکە ئەوەندەى سیاسی یە، کارگێڕی و دارایی نییە. ئاماژەى بەوەشکردووە، چارەسەر هەیە، ئەگەر بە باشی کار بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان.































































