ئەندام پەرلەمانێکی کورد لە عێراق بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم بە نایاسایی دەزانێت.
نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق راگەیاند” وێڕای مشتومڕێکی زۆرمان لەگەڵ وەزیری دارایی لەسەر ئەم بابەتە، لەبەر ئەوەی ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دارایی پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 224ی دادگای فیدڕاڵییە، بەڵام تەیف سامی سوور بوو لەسەر بریارەكەی خۆی”.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق روونیكردەوە: “ئەو شێوازەی پشکی هەرێمی پێ ئەژمار کراوە لەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە، جگە لەوەی حکومەتی فیدڕاڵ هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی 2025 نەناردووە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کە پێچەوانەی مادەی 77/دووەم لە یاسای بودجەی سێ ساڵەیە”.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردوە رایگەیاند “پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی ساڵی 2024 کۆتایی هاتووە” و چیدیکە مووچە بۆ هەرێم نانێرێت.


































































