زاری كرمانجی – سۆران:
دواین كۆنگرەی پارتی كە كۆنگرەی 13 بوو، دوانزدە ساڵ بەر لە ئێستا و لە كۆتایی ساڵی 2010 لە شاری هەولێر بەسترا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی، دەبێت هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە بكرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و پەتای كۆرۆنا، لە كاتی خۆی دواكەوت، بڕیار وایە سبەی پێنجشەممە كۆنگرەی چواردەی پارتی لە شاری دهۆك بە بەشداری 800 ئەندام كە لە نێویاندا 25%ی ئەندامی ئافرەتان ببەسترێت.
لە سنووری ئیدارەی سۆران نزیكەی 50 ئەندام بەشدارن كە لە نێویاندا 29 ئەندام لە سنووری لقی 10 و لقی 26ی گوڵانی باڵەكایەتیش حەوت كەس بوونەتە ئەندامی كۆنگرە، ئەمە لە كاتێكدایە، بەشێكییان بەشێوەی راستەوخۆ و بە فەرمانی سەرۆك بارزانی كراون بە ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، سبەی پێنجشەممە، 3 – 11 -2022 لە شاری دهۆك دەست بە كار و باری كۆنگرەی چواردە دەكرێت و ئەگەری هەیە چەند رۆژێك بخاینێت.