زاری كرمانجی-ڕواندز
بەهرەمەندێكی شاری ڕواندز، پەرتووكێكی شیعری چاپ و بڵاودەكاتەوەو بەشێك لە ناوەڕۆكەكەی بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو.
ئارموشە ئازاد محەمەد عەلی، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” من لە بنەماڵەی ( ڕەشاغە) ی ڕواندزم ، لە ٢٨ ی خەرمانانی ساڵی ٢٠٠٠ ی زایینی لە پارێزگای هەولێر لە دایكبوومە، دانیشتووی قەزای ڕواندز سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانم، وەك منداڵی هەر نەوەیەكی شیعر دۆست و بەهرەمەندی شاری پاشای گەورە لە سەرەتاكانی ژیانەوە دەستم بە نووسین كردووە بە تایبەتی بواری شیعری كە خۆم تێیدا بینییەوە.
گووتیشی: “خۆشبەختانە توانیم پەرتووكی شیعری ( موعجیزە ) چاپ و بڵاوبكەمەوە، هەروەك زەیین دەتوانێت هەر كارێك ئەنجام بدات و ئەوەی دەیبینێت یاخود ئەوەی لە زهنی ( فیكری ) دایە بیانخاتە سەر لاپەڕەكان، بۆیە ئەگەر كەسانێك نەبن ئێمەش ناتوانین شتانێك بنووسین بە دڵەكان بگەن، ئومێدبەخش بە بۆ ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت و شادت ئەكەن و كاتی خۆیانت پێ ئەدەن هەتا نەیبینین جێگرەوەیان نییە و جێیان خاڵییە بەها و نرخیان نازانین ، دەی كەواتە هاوسۆز و دۆستی یەكتری بن .
دەشڵێت: ” ناتوانم وەسفی ئەوە بكەم كە پێی دەگوترێ دڵ و شتانێكی جوان بنووسم كە نەك ئەوانەی دڵێكی نەرمیان هەیە بگرە ئەوانەشی دڵیان ڕەقە لێی تێبگەن، بەڵام ئەوە دەڵێم با چیدی یەكتری بریندار نەكەین ئیدی ببینە برین پێچ لەبری ئەوەی برین دروست بكەین یان برین قوڵتر بكەین .
































































