زانایانی زانکۆی نیو مەکسیکۆ هەنگاوێکی گرنگیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر). ئەوان سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی ڤاکسینێک کە پرۆتینی (Tau) بکاتە ئامانج. ئەم پرۆتینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستبوونی گرێی ژەهراوی مێشکدا، و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پێشکەوتنی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە.
لە توێژینەوەکان لەسەر مشک و چەند بوونەوەری دیكە ئەنجام دراوە، ڤاکسینەکە وەڵامێکی بەرگری بەهێزی لێکەوتەوە و کەڵەکەبوونی پڕۆتینەکانی (Tau) لە مێشکدا کەمکردەوە. توێژینەوەکە دەریخستووە ڤاکسینەکە توانیویەتی کارکردی هۆشی مشکی تووشبوو باشتر بکات بە بەرهەمهێنانی دژەتەن دژی pT181 کە فۆرمێکی دەستکاریکراوی (Tau) ە.
هەروەها ڤاکسینەکە لەسەر مەیموونەکانی ماکاک بە هاوکاری زانکۆی کالیفۆرنیا لە دەیڤس تاقیکرایەوە و ئەنجامێکی هاوشێوەی وەڵامدانەوەی بەرگری بەهێز و بەردەوام بەدەست هێنرا.

































































