ڤیتامین B12 بۆ هەموو خانەیەکی لەش پێویستە، کەمی ئەو ڤیتامینەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەمار. ڤیتامین B12 (کە پێی دەوترێت کۆبالامین) ئەندامی خێزانی ڤیتامین B یە. ئەم ڤیتامینە تایبەتە، بەو پێیەی بە شێوەیەکی گشتی تەنها لە خۆراکە ئاژەڵییەکاندا هەیە. لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر كەسێك ڕێجیم بكات، پێویستە تەواوکەری خۆراک یان ئەو خۆراکانە بەکاربهێنیت کە بە ڤیتامین B12 بەهێزکراون بۆ ئەوەی ئاستی تەندروستی ئەم ڤیتامینە لە جەستەتدا بپارێزیت.