ماڵپەڕی ئەفغانستان ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، تاڵیبان یاری تۆپی دەستی(یاری فیشە) لە پارێزگای دایکوندی قەدەغەکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تاڵیبان ڕایگەیاندووە، بوکەڵە یان یاریزانانی ئەم یارییە تەختەییە “لە بت دەچن، یاریکردن بە بتیش لە ئیسلامدا قەدەغەیە”.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاڵیبان فەرمانی بەو یانانە کردووە کە میوانداری یارییەکە دەکەن “سەری دامێنی یارییەکە ببڕن، دواتر دەتوانن یاری بکەن، ئەگەرنا قەدەغە دەکرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە ” تاڵیبان بە فەرمی هیچی لەبارەی قەدەغەکردنی یارییەکانی تۆپی دەستەوە نەوتووە”.
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا حکومەتی تاڵیبان وردە وردە کۆمەڵێک یاری و کات بەسەربردنی جیاوازی قەدەغە کردووە یان سنووردار کردووە کە گەلی ئەفغانستان چێژیان لێ وەردەگرن.
مانگی ڕابردوو ئیدارەی وەرزشی تاڵیبان فیدراسیۆنی شەترەنجی ئەفغانستانی ڕاگرت و یارییەکەی بە “قەدەغەکراو” ڕاگەیاند.

































































