بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد، هێزی ئاسمانی ئەمریکا توانای پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی لەسەر دیێگۆ گارسیا زیادکردووە
لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە، وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە هێزەکانی ئەمریکا هێزی ئاسمانی خۆیان لە بنکەیەک لە زەریای هیندی زیاد دەکەن کە دەتوانێ ببێتە خاڵی هەڵدانی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران.
ماڵپەری ئیندی پێندێت بە پشت بەستن بە بڵاوی كردۆتەوە، (نیوز ویک) ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، چالاکییە بەردەوام و چڕبووەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی دیێگۆ گارسیا کە دوورگەیەکی ستراتیژی ئۆپەراسیۆنییە بۆ سوپای بەریتانیا و ئەمریکا، لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە ڕوودەدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی هەنگاوی سەربازی دەکات، ئەگەر دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران شکست بهێنێت لە سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە. هاوکات کۆماری ئیسلامیش هێزی سەربازی خۆی پتەوتر دەکات و هەڕەشەی کردوە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
هێزی ئاسمانی ئەمریکا لەم دواییانەدا توانای پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی لە دیێگۆ گارسیا زیاد کردووە و فڕۆکەی ستراتۆتانکەری KC-135ی زیاتری بۆ بنکەی ستراتیژی ئۆقیانووسی هیند جێگیر کردووە، بەپێی وێنەی مانگی دەستکرد کە لەلایەن M.T. ئەندەرسۆن، شرۆڤەکاری هەواڵگری، لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە.