مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیران و شاعیران و جەماوەرێكی زۆری لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی، ڕێوڕەسمی بەخشینی
خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە شاری سنە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “خەڵاتی قەڵەم هەژار”، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، لە زانكۆی كوردستان لە شاری سنە دەستی بەكارەكانی كرد .
یادگار كەریمی، بەرپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “خەڵاتی قەڵەم هەژار” لە مەراسیمەكەدا ڕاگەیاند “ئەم فێستیڤاڵە پرۆگرامێكە كە لەلایەن زانكۆی كوردستانەوە ڕێكخراوە و پردێكە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەب.”
كەریمی ئاماژەی بەوەش كرد “ڕێكخەرانی ئەم خەڵاتە هەوڵ دەدەن ڕێگایەك بۆ دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان نووسەراندا بكەنەوە.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە لەم فێستیڤاڵدا هەوڵ دراوە نەك هەر وەك ڕێزگرتن لە خزمەتە بێشومارەكانی مامۆستا هەژار وەك كەسایەتییەكی دیاری ئەدەبی كوردی بەڕێوەبچێت، بەڵكوو ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی توێژینەوە لەو بوارەدا دەكاتەوە.
دەشڵێت “خەڵاتی قەڵەمی هەژار نەك هەر یەكەم و گەورەترین خەڵاتی جیهانی كتێبی كوردییە، بەڵكوو گۆڕەپانێكە بۆ پێشكەشكردنی توێژینەوە و بەرهەمی نایاب لە هەموو بوارەكانی زانستە مرۆیییەكاندا.”
یەكەم جارە (خەڵاتی قەڵەمی هەژار) دابەش دەكرێت و وا بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت و لە كۆی 941 بەرهەم كە بۆ ڕێوڕەسمەكە نێردراون و لیژنەی دادوەران 6 بەرهەمیان هەڵبژاردووە بۆ پێدانی خەڵاتی تایبەت و 32 بەرهەمیش دیاریكراون بۆ ڕێزلێنان.

































































