زارى کرمانجى:
راوێژكارێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: “لیستی مووچهی مانگی پێنج چەند رۆژێكە لای دارایی فیدراڵە، ئیمه وهكوو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان چاوهڕوانی ئهوەین بۆ جهژن تەمویل بنیردرێت و ههموو فەرمانبەران و مووچهخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوهی عێراق مووچهیان بدرێت، ئەوەش مافێكی ئاسایی و یاساییە.”
د. هاوڕێ كەمال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “پێشووتر ئێمە لەگەڵ دارایی فیدراڵ وەها رێك كەوتووین، مووچەی ئێمەش هاوشێوەی ئەوان بدرێت و بڕیاری دادگای فیدراڵی وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت و مووچە دوا نەخرێت.”
ئەوەشی خستۆوەتەڕوو: “سەرەتای ساڵ ئێمە لەگەڵ دارایی فیدراڵ رێككەوتنمان كردووە لەسەر هەر 12 مووچەكەی ساڵی 2025، مانگانەش كە تیممان دەچێتە بەغدا، لیست دەبەن و بۆ رێككەوتن ناچن.”
هاوڕێ كەمال روونی كردەوە، لیستەكانی مووچە بەپێی رێنوێنی و رێكارەكانی دارایی فیدراڵ ئامادە دەكرێت، گوتیشی: “لیستی مووچەی ئێمە زۆر پێشكەوتووتر و باشتر لە هی ئەوان ئامادە دەكرێت، بە سیستەمی پەیڕۆل و بە سیستەمی دیجیتاڵی ئامادە دەكرێت و كێشەی تەكنیكیمان نەماوە.” بەرپرسەكەی دارایی جەختی كردەوە: “هەر مانگێك مووچە دوابخرێت، بەدڵنیایی پەیوەندیی بە بواری تەكنیكییەوە نییە، بەڵكوو پاڵنەری سیاسیی لە پشتەوەیە

































































