مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە دەسەڵاتدارانی بەغدا دەكات لە بواری بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكار بن.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قسەی لەسەر گرێبەستەكانی بواری وزە لە نێوان كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كرد و ڕاگەیاند “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لەو گرێبەستانە دەكات كە بە ١١٠ ملیار دۆلار دەخەملێندرێت و چاوەڕوانی ئەوەیە كە كۆمپانیای زیاتری ئەمریكا هەوڵی وەبەرهێنان لە بواری وزەدا بدەن لە عێراق،” دەشڵێت “هانی بەغدا و هەولێر دەدەین كە بە زووترین كات بە یەكەوە كار بكەن لە بواری بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و هاوكاری یەكتر بن،”
برووس جەختی لەوەش كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لە پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ بەغدا و پشتیوانی خۆشیان بۆ كۆمپانیاكانی ئەمریكایی كە لە عێراقدا چالاكی بازرگانییان هەیە دووپات كردەوە .