بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی لە قودس، هۆشداریدا لەوەی لە کاتێکدا دانوستانە ئەتۆمییەکانی تاران و واشنتۆن بەردەوامە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆژانی یەکەمی دوای هێرشەکەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل، ئەو گرووپەی بە نازییەکان بەراورد کرد، بەڵام گووتی: جیاوازییەکە ئەوەیە ئەوان شانازی بە کارەکانیانەوە دەکەن و دەیانەوێت هەموو جیهان بیبینن. پاڵپشتیکاریان کۆماری ئیسلامی و ڕێبەرەکەشی داوای لەناوبردنی ئیسرائیلیش دەکەن. “ئیسرائیل بە شێرپەنجە ناودەبەن و دەڵێن دەبێت بنبڕ بکرێت”.
لەم وتارەدا ناتانیاهۆ باسی لە لە نێو بردنی ڕەگ و ڕیشەی پڕوپاگەندەی دژ بە جوولەکەکان کرد و بە ڕێگایەکی زانی بۆ ئەوەی شەڕی توندڕەو و بناژۆخوازان، وەک چەکدارانی حەماس بێکاریگەر بکات.