بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانن لەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هێرشێکی ڕانەگەیەندراو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام بدات و دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران پەک بخات.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئاگادار لەو بابەتە بڵاویکردەوە، هەواڵگریی ئەمریکا مەزەندە دەکات کە هێرشێکی لەو شێوەیە لە ماوەی حەوت کاتژمێردا لە دوای فەرمانی نەتانیاهۆ ئەنجام بدرێت. ئەم نیگەرانیانە لە کاتێکدا پەرەی سەندووە کە ئیدارەی ترەمپ، دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرەو پێشەوە دەچێت. بەڵام سەڕچاوەکانی نزیک لە دانوستانەکان باس لەوه دەکەن که هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی له ئارادا نەبووه و تەنیا بنەما گشتییەکان تاوتوێ کراون، له وانه ئاستی پیتاندنی ڕێگه پێدراو بۆ ئێران و چۆنییەتی کەمکردنەوه یان گواستنەوەی کۆی یۆرانیۆمی خۆی. بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئێران تا ئێستاش تا 60%ی یۆرانیۆم پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر لەو سنوورە زیاترە کە لە ڕێککەوتننامەی JCPOA ڕێگەی پێدراوە. بەڵام تیمی دانوستانکاری ئەمریکی هیوادارە بتوانن لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی کاتییەوە پێش بە پێشکەوتنی زیاتری ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە بگرن و لە هەمانکاتدا ڕێگە خۆش بکەن بۆ دانوستانی هەمەلایەنەتر لە داهاتوودا.
به پێی سەڕچاوه دیپلۆماسییەکان، کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنی بەمەڕجی خۆی بۆ ڕاگرتنی دەوڵەمەند کردن له ئاسته بەڕزەکاندا ڕاگەیاندووه بەمەڕجێک هەندێک سزای ئابووری بەتایبەت لەسەڕ بانکی و نەوت هەڵبگیرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دژایەتی ئیسرائیل بۆ هەر ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئێران بدات بەردەوام بێت لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، تەنانەت لە ئاستێکی سنوورداریشدا، بە فشاری سیاسی و ئەمنیی زیاترەوە ڕووبەڕووی پرۆسەی دانوستان بووەتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل پێش سەفەری ئەم دواییەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوتا ئەمریکییەکانیان هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە ئیسرائیل بڕیار بدات هێرش بکاتە سەر دامەزراوە پیتاندنەکانی ئێران. هەروەها هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە ڕووی ئۆپەراسیۆنییەوە بۆ هەنگاوێکی لەو شێوەیە ئامادەیە.
بەپێی هەواڵی نافەرمی، ناکۆکی جیددی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب سەبارەت بە چۆنییەتی پێشگرتن لە دەستکەوتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەندین دیدار لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوە چوو.