مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزایییە سنوورییەكانی شاری سەوڵاوا دوو كۆڵبەری لاوی كورد بوونە قوربانی .
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ـى ئایاری 2025، گەنجێكی كوردی كۆڵبەر بە ناوی كورۆش مورادی خەڵكی گوندی سپیداری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران گیانی لەدەستدا، هەمان ڕۆژ ئۆتۆمبێلێكی كۆڵبەران لە سنووری “تەتە”ی سەوڵاوا كە بە ڕێگاوە بوونە بۆ سەر كارەكەیان، دەستدرێژی گوللەیان لێكراوە و كۆڵبەرێك بە ناوی ڕزگار وەتەندووست چەندین گوللەی بەركەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.