وەزیری دەرەوەی عومان ڕایدەگەیەنێت” تا ئێستا وادەی دانیشتنی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە”.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ڕایگەیاند” سوڵتانییەتی عومان ڕێزی تایبەتی هەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران”.
وتیشی” پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوڵتانییەتی عومان مێژووییە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە، ئێمە ڕێزێکی تایبەت لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرین و هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بەرەوپێش ببەین”.
ئەلبوسەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و ئەمریکا هێشتا بەردەوامن، بەڵام هێشتا وادەی خولی داهاتوو دیاری نەکراوە.
دەشڵێت” گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان بەردەوام دەبن، ئێمەش هەوڵدەدەین بگەینە ئەنجامێک کە هەردوولا ڕازی بکات.