خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد پەرواز حوسێن، دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە.
پەرواز لە چەناڵی یوتوبی تایبەت بە خۆی تیزەری بەرهەمە نوێکەی بەناوی (ناپرسم) بڵاوكردەوە و دەڵێت” لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی بەرهەمەكەی پێشكەش دەكات”.
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

































































