شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کورد لەگەڵ بەغدا گەیشتوە دوا خاڵ.
ئەمڕۆ 27-5-2025، لەسەر زاری شاخەوان عەبدوڵڵا هەڵوێستێكی توند بڵاو كرایەوە كە ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لەسەر درووستكردنی كیشە بۆ كوردستان، كاردانەوەی ئێمەی بەدڵ نابێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بوونەتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا جیگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە “ئەمەی بەغدا دەیکات تاوانە و چیتر ئێمەش تەحەمولی ناکەین، بە تایبەت جەنابی سەرۆک زۆر جدییە و کاردانەوەی دەبێت”.
بەگووتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە سەرجەم کۆبوونەوە داخراوەکاندا ئەو پەیامانە بە بەغدا گەیەنراوە.
































































