ئەمڕۆ هێزەكانی پاسدارانی ئێران تەقەیان لە چەند كۆڵبەرێك كردووە و بەهۆیەوە دوو گەنج كوژران و یەكێكیشیان بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەم 27ـی ئایار، مالچەری (وشە) لەسەر زاری پەیامنێریان بڵاوی كردەوە ” لە بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر سنوور، تەقە لە چەند كۆڵبەرێك كراوە و سێ قوربانی هەیە، دوو لە كۆڵبەرەكان كوژراون و یەكێكیشیان بە سەختی بریندارە، تەرمەكان گواستراونەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان.
زیاتر روونكراوەتەوە ” سوپای پاسداران لە شاخی كەمانجەری هەورامان لە دیوی هەرێمی كوردستان، تەقەیان لە كۆڵبەر و وڵاخداران كردووە.
ساڵانە دەیان كۆڵبەری كوردی رۆژهەڵات لە لایەن هێزەكانی ئیرانەوە تەقەیان لیدەكرێت و گیان لەدەست دەدەن یا بریندار و كەم ئەندام دەبن.