دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات لەسەر کوشتنی ١٣٧ کەس لە جزیرەی شرناخ روونكردنەوە و بەرگرینامە ئامادە بکات.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمییەوە بۆ ئەنقەرە، داوای لە تورکیا کردوە ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی کۆمەڵکوژکردنی ١٣٧ کەس لە جزیرەی شرناخ لە باکوری کوردستان، کە لە میانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ساڵی ٢٠١٥دا لەژێرزەمینیی باڵەخانەیەکدا لە ئەنجامی هێرشەکانیان گیانیان لەدەستدا.
بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا، پاش سکاڵای خێزانی قوربانییەکانی تورکیا دیت لەڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە دوای ئەوەی لە لایەن دادگای دەستوریی تورکیاوە سکاڵاکانیان ڕەتکرابوەوە.
یەکەم جار سکاڵاکە لە ساڵی ٢٠١٩ تۆمار کرا و چەند جارێک لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ڕەتکرابوەوە، دواجار سکاڵاکەی پەسەند کرد و لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا دەکات.