خەلیل مهاجیر-زاری كرمانجی
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی جەند جۆر سەوزە و میوەی قەدەغكرد، بڕیاریەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
مەهدی قەیسی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند: ” وەك پاڵپشتیەك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی جوتیاران، بڕایار درا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی چەند جۆرە سەوزەو میوەیەك، لەوانە (شوتی، كاڵەك، باینجان، كولەكە) هەروەها هاوردەكردنی تەماتە بۆ ماوەی مانگێك قەدەغە دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” بڕیاری هاوردەكردنی ئەو چەند جۆرە سەوزەو میوەیە، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەماهەنگی بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.


































































