زاری كرمانجی-سیدەكان
لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سەربە قەزای سیدەكان.
ئەندازیار یوسف ڕەشید، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری لە سنووری قەزای سیدەكان، پێكدێت لە دانانی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی نزیكەی 1000 مەتر، لەگەڵ دانانی 2 غەتاس و دروست كردنی خەزانێكی كونكرێتی ئاو كە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سود دەبن”.
ئاشكراشی دەكات: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی بە 378 ملیۆن و 770 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، لەلایەن كۆمپانیای گەرەوان جێبەجێ دەكرێت.






























































