مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی دەزگای دادوەری لە پارێزگای فارس، تیرۆركردنی دادوەرێكی دیاری شاری شیراز بە ناوی ئیحسان باقری ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتی دەزگای دادوەری ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، لە كاتێكدا دادوەر ئیحسان باقری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی 102 (لقی دووەم) لە شیراز بە ڕێگاوە بووە بۆ شوێنی كارەكەی، لەلایەن دوو كەسی نەناسراو بە چەقۆ هێرشیی كراوەتە سەر و كوژراوە .
دادوەرە كوژراوەكە تەمەنی ٣٨ ساڵە و خەڵكی شاری مەمسانی بووە و زیاتر لە ١٢ ساڵ ئەزموونی دادوەری هەبووە.
دادوەران ئاماژە بەوە دەكەن ماوەیەكه كوشتنی دادوەران بووەتە سەردێری هەواڵی ڕۆژنامەكان و لە ئێران تیرۆركردنی دادوەران دەبێتە دیارە .