ئیسماعیل بەقایی، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، بە بێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە چۆن دەتوانرێت لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا ڕێککەوتنێک بکرێت و گووتی : “تەنها رێگەیەك نییە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەڵكو رێگا زۆرن”.
لە وەڵامی هۆشدارییەکانی هێرشی ئیسرائیل، بەقایی روونیكردەوە” ئێرانییەکان لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشارێکدا نەرم و نیان نابن”، دەشڵێت: ” ئەگەر زمانی هەڕەشەئامێز بەکاربهێنرێت، ئێرانییەکان بە یەک دەنگ وەڵام دەدەنەوە، بە دڵنیاییەوە بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەییمان دەکەین”.
گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیاتر گووتی ” هۆكاری ئەوەی دانوستانەکان بەردەوام بوون، دەرخەری ئەوەیە ئاستێک لە تێگەیشتنی هاوبەش هەیە کە ئێران لە هەر بارودۆخێکدا دەستبەرداری مافی خۆی لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی نابێت”.
سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن، ئاماژەی بەوەکرد: ئەگەر بەڕاستی ئیرادەیەک هەبێت، تەنها یەک ڕێگە نییە، بەڵکو چەندین ڕێگە هەیە”.