زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بۆ سەرووی 7سەد هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستا نرخەكەی ڕووی لەدابەزین كردووە.
رەشید شێروانی، خاوەن دوكانی زێڕەنگری لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لەم چەند هەقتەی ڕابردوو تائێستا نرخی زێڕ بەردەوام ڕوو لە دابەزینە”.
گووتیشی: ” تەنانەت دوێنێ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە نزیكەی 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بۆ 655 هەزار دینار دابەزیووە.