میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەمە 27-5-2025، مەسعوود پزشکیان سەرۆك كۆمار، سەفەری وڵاتی عومان بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بارەی ئەم سەفەرەی پزیشكیان بلاو بۆتەوە ئاماژە بەوە كراوە “لەم سەردانەیدا كە دوو رۆژ دەخایەنێت چەندی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عومان دەبێت، هەروەها لە ئەجندای ئەم سەردانەیدا واژۆکردنی چەند رێككەوتنی نێوان هەر دوو وڵات دەكرێت”.
































































