مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات لە كۆبوونەوەیەكی عەشایریی دا بنەماڵەی سەددام حوسێن داوایان كردووە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نوێنەرێكیان هەبێت .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ناوبراو، هەفتەی ڕابردوو قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ پیاوماقووڵانی عەشیرەت و بنەماڵەی سەددام حوسێن كردووە، تا نوێنەرێكیان هەبێت لە پەرلەمانی داهاتوودا و ئەوانیش پشتیوانی لێ بكەن .
لە ئێستادا هەر وەكوو ڕۆژنامەكە باسی لێوە كردووە تا ئێستا بنەماڵەی سەددام وەڵامی ئەو داواكارییەی خەزعەلی یان نەداوەتەوە و تاوتوێی ئەوە دەكەن ئاخۆ بەشداریی بكەن لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە تایبەت لە تكریت شوێنی لەدایكبوونی سەددام حوسێن سەرۆكی لە سێدارەدراوی عێراق .