زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٥ ئاگادار كراینەوە بەهەبوونی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە پاشماوەی شارەوانی لەگەڕەكی جوندیان دوو لە قەزای ناوەندی سۆران، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران و تیمێكی ڕزگاركردن دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداو، توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە، زیانەكان كەمتر بكەنەوە”.
ئاشكراشی دەكەن: “بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی، ئاگرەكە بەدەستی ئەنقەست بەردرابووە شوێنەكە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بە دواوە نەبوو.
داواكریشن لە هاووڵاتییان لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنتڕۆلی ژووری بزوێن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بـەم ژمارانە.
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەكانی كۆرەك بە خۆراییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥
































































