ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی تشرینی دووه‌م، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه، دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ كران، هه‌ردوولا پێداگرییان له گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی كاره له پێشینه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌توانێ كار بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات بكات كه كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن پێداگرییان له گرنگیی پێوه‌ندیی هاوسه‌نگی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه كرده‌وه، هاوڕا بوون كه حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی خۆشكردنی زه‌وینه‌یه‌كی له‌باره‌وه، هانی وه‌به‌رهێنان بدات و سه‌رمایه و كه‌رتی تایبه‌تی بیانی ڕابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری و هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی پێشخستنی وڵات‌دا بكه‌ن.
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تێیدا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی ئه‌مه‌ریكا بۆ بره‌ودان به هاریكاری و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و یهكخستنهی پێشمه‌رگه و پشتگیری و هاریكاریی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه پێشان دا.
كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌كردنیان، گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیی خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، چاكسازیی ئابووری، ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی دیسكی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی بوون.