مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیلهام ئەحمەد، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆ لە سووریا دەدات و دەڵێت “دیمەشق بەبێ گوێگرتن لە خەڵك بڕیار دەدات. ئەگەر بەم نەزمە بڕوات كێشەی جەنگی ناوخۆ بەرۆكمان دەگرێت.”
لە كۆنفرانسێكدا لە بارەی پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كێشەی كورد، كە لەلایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتەوە ڕێك خرابوو، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، قسەی لە سەر ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا و ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق كرد و لە بەشێكی قسەكانیدا سەرەڕای هۆشداری دان لە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆ لە سووریا، ڕاگەیاند”تەنیا بە مۆدێلی ئۆتۆنۆمی دەتوانن كێشەكانیان چارەسەر بكەن. چونكە ئیدارەی مەركەزی دەبێتە هۆی جەنگی ناوخۆیی.”


































































