مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا بە شێت ناو دەبات و دەڵێ “نازانم چی بەسەر هاتووە، بەڵام دڵنیام ئەو بەڕاستی شێت بووە،”
ئەگەرچی ترەمپ چەندین جار لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكانی دا، سەرسامی خۆی بە سەرۆكی ڕووسیا دەربڕیوە، بەڵام لەدوای دەستپێكردنی هەوڵەكان بۆ ئاشتی لە ئۆكراینا، هەر وەكوو چاودێرانی سیاسیی قسەی لەسەر دەكەن ترەمپ بەردەوام هێرشی دەكاتە سەر پووتین .
ترەمپ ڕاگەیاند “هەمیشە هەوڵم داوە پەیوەندییەكی باشم لەگەڵ پۆتین هەبێت، بەڵام لە ئێستادا هەست دەكەم ئەو شتێكی بەسەرهاتووە، هەر بە ڕاستی ئەو شێت بووە.”
دەشڵێت “پووتین تەواوی خاكی ئۆكراینای دەوێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەودا نییە و دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕووسیا.”


































































