وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” بڕیاری خەرجكردنی بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دراوە”.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی ئاوات شێخ جەنابی وەزیری دارایی لەسەرە، تێیدا هاتووە” كاری پێویست بكرێت بۆ دابینكردن و خەرجكردنی بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و بخرێتە سەر هەژماری كۆمپانیایی جێبەجێكار”.
هەروەها لەمبارەیەوە ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” بڕیارە لە سبەینێوە دەست بەکارکردن بکرێتەوە لە پڕۆژەکە”.
ڕەمک ڕەمەزان هیواشی خواست پێدانی ئەم سلفەیە بەردەوام بێت و وتی” کۆمپانیاکەش ئامادەیی نیشانداوە لە پێش وادەی خۆیدا پڕۆژەکە تەواو بکات”.


































































