زاری كرمانجی- سۆران:
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر جۆرە پارە وەرگرتنێكی لە لایەن قوتابخانەكانەوە لە قوتابیان قەدەغە كرد.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە لە رۆژی 12-10-2022 بە ژمارە 29419 دەرچووە و واژووی (بەشدار عەبدولخاڵق) بەرێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە، وەرگرتنی پارە لە قوتابیان و دایك و باوكان قەدەغە دەكات.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە ” تێبنی كراوە كە لە هەندێك قوتابخانەكان لە ژێر ناوی جۆراوجۆر پارە لە قوتابیان و دایك و باوكان وەردەگیرێت بۆ ( پەری ئەی فۆر، تۆنەری پرێنتەر، بۆیاخكردن، هاتووچۆ كردن) بۆیە پێتان رادەگەینین بەهیچ شێوەیەك رێگە پێدراو نییە و ئاگاداری قوتابخانەكان بكەنەوە، هەر سكاڵایەك هەبێت بە توندترین شێوە رێكاری یاسایی دەگرینەبەر”.