محەممەد مەحموود- سۆران:
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ورزی دووەم خولی یەکەم بەکۆتادێن ، لە سەر ئاستی ئیدارەی سۆرانیش زیاتر لە 40هەزار قوتابی بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکان لە پۆلی 4بنەڕەتی تاکو 11ی ئامادەیی.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم بەکۆتادێن، لەسەر ئاستی ئیدارەی سۆرانیش بەهەر چوار پەروەردەوە 47هەزار و 526 قوتابی لە پۆلەکانی 4ی بنەڕەتی تاکو 11ی ئامادەیی بەشدارن بوون.
هەر لەم هەفتەیە رابردوو ئەنجامی بازنەی یەکەمی خوێندن لە رێگەی سیستمی دیجیتاڵی لە لایەن کەس و کاری قوتابییان وەرگیرایەوە، لەو بازنەیەش 20هەزار و 27قوتابی بەشداربوون لە پۆلەکانی 1،2،3.
وەزاەرتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەێندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە ماڵەوە نمرەکەت وەربگرەوە خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە و بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندنە بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری ١٢ ی ئامادەییشەوە.
لە ئەپڵیکەیشنەکەدا بە دووجۆر نمرەکانت بەردەستە ، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی.
لە ئێستادا پۆلەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەدان و هێشتا تاقیکردنەوەکانیان تەواو نەکردوە پاش تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان وەزارەت بەهەمان رێگە نمرەی پۆلەکانی دیکەش رادەگەیەنێت.
پێویستە ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بکەیتەوە و دواین ڤێرژن بەکاربهێنیت.
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریت . ئەگەر وەرت نەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووت هەیە چەند ژمارەیەک نوسراوە وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و رۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکببونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی ، بەنمونە قوتابییەک لە ١ ی ٦ ی ٢٠١٩ لە دایک بووبێت دەنوسیت 01062019 دەبێتە وشەی نهێنی .