دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    فازل میرانی : پارتی حزبی نەتەوەییە نەك سەفەقات

    لاهور و پۆڵاد لە ناو زیندانەوە مانیان گرت

    ڕێگەوبانەكانی سنووری مێرگەسۆر لە قوڕ و لیتە و پارچە بەرد و شاخی داڕماو خاوێن كرانەوە

    بە دەستپێکردنەوەی کێڵگەی کۆرمۆڕ کێشەی کەمیی غاز چارەسەر دەبێت

  • عێراقی
    نووری مالیکی رەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بکشێتەوە

    ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران یەكلا دەكرێتەوە

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هەڵدەوەشێتەوە

    پەرلەمانی عێراق؛ یاسای خزمەتی سەربازی دەنگی لەسەر دەدرێت

  • جیهانى
    واشنتۆن شەرعییەت دەداتە بە ئامانج گرتنی ژێر خانی ئابووری ئێران

    سینتکۆم: کۆپتەرەکانمان بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی بەسەر گەرووی هورمزدا دەسووڕێنەوە.

    کۆشکی سپی: گەڕی نوێی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە دەچێت

    ئیسرائیل وێستگەکانی وزەی ئێران دەکاتە ئامانج

    ترەمپ لە دوای ئاگاداری بۆ ئێران: کاتی “پیاوە باشەکە” کۆتایی هات و چیتر نەرمونیانی نانوێنم

  • وتار
    زمانتان لاڵ دەبێت بنوسن شەهید ؟

    زمانتان لاڵ دەبێت بنوسن شەهید ؟

    كەركووك فرۆشی؛ یەكەم و كۆتا خیانەتیان نابێ

    ئەنفال؛ ئاكامی كارەساتباری داگیر و دابەشكراویی كوردستان

    ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد، ڕاماڵینی سته‌مكاری وتاریكی بوو به‌ره‌و ئازادی و ڕووناكی

    شەڕی ئیرادەی کوردستان

    لە منداڵییەوە لەژێر بۆردووماندا… و ئێستا نیوەی تەمەنم بەرێكرد ئەم بەزمە هەر بەردەوامە

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان ؛ ستراتیژی نیشتمانسازی لە نێوان هاوكێشە هەرێمییەكان و ئەركی مێژووییدا

  • ڕاپۆرت
    پرسی كورد لە باشووری كوردستان (١٩٥٨-١٩٧٥)

    ئه‌مڕۆ له‌ هەنگاریا هەڵبژاردن  بەڕێوەدەچێت

    ئه‌گه‌ر ئێران كێبله‌كانی ئینتەرنێتی ژێر ده‌ریایی ببڕێت جیهان چی به‌سه‌ر دێت؟

    ڕۆڵـی كـورد لـە شـۆرشـی 14ـی تـەمـمووزی 1958

    ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر كۆڕەوی باشووری كوردستان تێپەڕدەبێت

    ئەمڕۆ ساڵیادی لە دایكبوونی باوكی نەتەوەی كورد “بارزانی نەمر”ـە

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: ئەوەی عێراق بەرانبەر بە جووتیارانی کوردستان دەیکات نادادپەروەرییە

    عێراق ساڵانە نیو ملیار دۆلار لە سەبەتەی خۆراکدا بۆ ناوی وەهمی بەهەدەر دەدات

    لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

    بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندی بە داخرانی تەنگەی هورمزەوە هەیە

  • وەرزشی
    مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە راهێنەرایەتی ریال مەدرید؟

    ڤیدات ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەی بارسێلۆنایە

    دەستەیەكی نوێ‌ بۆ ستافی كارگێڕی یانەی سۆران دیاری دەكرێت

    دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن؛ 4 ئەستێرەی ریال مەدرید مەترسی دوورخستنەوەیان لەسەرە

  • تەندروستى
    کۆنیشانی تونێلی ئانیشک

    کۆنیشانی تونێلی ئانیشک

    ئایا بەکارهێنانی دەرمانی گیایی تەندروست و سەلامەتە بۆ چارەسەری منداڵان

    لە سۆران هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بەڕێوەچوو

    هۆکاری هەوکردنی پووک لە کەسانی بەساڵا چوو

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

    هاتووچۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سنووردارە

    هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

  • هەمەڕەنگ
    OPEN AI مۆدێلی GPT-rosalind ی نمایش کرد

    OPEN AI مۆدێلی GPT-rosalind ی نمایش کرد

    سوودەكانی خواردنی سێو

    سوودەكانی خواردنی سێو

    مێدیتەیشن ئارامی بۆ جەستە و ڕوح

    مێدیتەیشن ئارامی بۆ جەستە و ڕوح

    سوودەكانی چای سەوز

    سوودەكانی چای سەوز

  • هەفتەنامە
    ئەگەر جۆری خوێنی هەڵە بدرێت بە نەخۆش چی بەسەر جەستەدا دێت

    پێوەرە زانستییەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تووشبووانی نەخۆشییە دەروونی و عەقڵییەکان

    لە هەولێری پایتەخت پەردە لەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژوویی لادەدرێت

    بازدانی ژەمی پارشێو کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات

No Result
View All Result

Home دیمانە

الاء صلاح ئەسعەد : هەراسانکردن ڕێگرە لە کارکردنی ئافرەتان

11 مانگ له‌مه‌وپێش
الاء صلاح ئەسعەد : هەراسانکردن ڕێگرە لە کارکردنی ئافرەتان
142
VIEWS
Share on Twitter

“خانمان بەدوای بیرۆکەن بۆ دروستکردنی بزنس”

“بە لاواز بینینی توانای ئافرەت گەورەترین کۆسپن”

“هەموو جۆرەکارێك لە کۆمەڵگە قبوڵ کراو نییە”

الاء صلاح ئەسعەد، خاوەن بڕوانامەی باکالیوریۆس ،٢٠١٧ بڕوانامەی ماستەر لە زانستی ئابووری ٢٠٢٣، ناونیشانی ماستەرنامە( بەهێزکردنی ئابووری سەربەخۆیی ئافرەتان لە پیشەسازییە دەستییەکان، و برەودان بەم پیشەسازیانە لە شاری هەولێر، ليکۆلینەوەی مەیدانی لە شاری هەولێر ساڵی ٢٠٢٢(. خاوەن بڕوانامەی پيداگۆجی، و نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر، خاوەن بڕوانامە لە چەندین بوارەوە. لە زاری كرمانجی گفتوگۆ لەسەر رؤلی ئافرەتان لە پیشخستنی بواری ئابووری وڵات دەكەین.

ئا/ زاری كرمانجی:

* رۆڵی ئافرەتان لە پێشكەوتنی ئابووری وڵاتان چەند كاریگەر و گرینگە ؟

–  ئافرەتان کۆڵەگەی پێشکەوتنی هەر ووڵاتێکن لە هەموو ڕووێکەوە، بەتایبەت لایەنی ئابووری. بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە ژیانمان ڕوودەدەن، هەمیشە بەرهەم و کاڵای نوێ دێنە بوون، بەمەش پێداویستی و خواستی مرۆڤ بەردەوام لە زیادبوون دەبێت، ئەمەش وا دەکات خێزان و تاک پێویستی بە داهاتی زیاتر بێت بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی ئەم پێداویستیانە، هەر لەبەر ئەمەشە کە کارکردن و تێکەڵبوونی ئافرەتان بە دونیای کار و پیشە بۆتە پێویستیەك، تا بتوانێت هاوکاری خێزانەکەی بکات و بەمەش کۆی خەرجی خێزان زیاتر دەبێت زیادبوونی بوونی خەرجیش بەمانای زیادبوونی خواستی و بەرهەم دێت، ئەمە لەلایەك، لە ڵایەکی تریشەوە کاتێک ئافرەت لە دەرەوە کار دەکات بەرپرسیارییەتی ماڵ و دایکایەتی هەر دەمێنێت، بۆیە دەبینین چەندین پڕۆژە و چالاکی ئابووری لەو ووڵاتانە دروست دەبێت کە هۆکارەکەی بەڕێژەیەکی بەرز دەگەڕێتەوە بۆ کارکردنی ئافرەت لەم کۆمەڵگەیە، بۆ نموونە کاتێک ئافرەتێک کە دایکیشە و کار دەکات پێویستی بە داینگە و باخچەی ساوایان، شۆفێرێک بۆ هاتووچۆی منداڵەکانی، زۆرجار هاوکارێک بۆ یارمەتیدانی لە ماڵ پاککردنەوە، کارگەکانی شۆردن خاوێنکردنەوە، چێشتخانە و بابەتی خواردەمەنی، ..هتد. هەموو ئەمانە پێویستن بۆ ئەم ماڵانەی ئافرەتەکانیان کار دەکەن، ڕەنگە شێوازەکە لە خێزانێکەوە بۆ یەکێکیتر بگۆڕێت بەڵام دواجار کارکردنی ئافرەت بۆتە هۆکاری دامەزراندنی ئەم پڕۆژانە و دروستبوونی دەرفەتی کار بۆ ئافرەت و تەنانەت پیاوانیش، سەرەڕای زیادبوونی خەرجی گشتی خێزانەکە، بەمەش وڵاتەکە جووڵەی زیاتری ئابووری تێدا دەبێت، لە ئەنجامدا گەشە و گەشەپێ دانی ئابووری ڕوودەدات، گەر لە سروشت و ڕوانینی ئافرەتان وورد بینەوە دەبینن کە ئافرەتان سەلیقە و زەینێکی قوڵتریان هەیە بۆ دەورووبەر، ئەمەش وا دەکات بیرۆکەی جیاواز دروست بێت بۆ چارەسەری کێشەکان، و بەرهەم و بابەتگەلێکی نوێ بێتە کایەوە، ئەوەش داهێنان و نوێ کاری لە کاڵا و بەرهەمەکان دروست دەکات، کە دیسان هۆ کارن بۆ بەرەو پێشچوون و گەشە پێدان.

* ئافرەتانی كورد تا چەند توانیویانە ببنە خاوەن ئابوورییەكی سەربە خۆ؟

–  ئەوەی ئێستا دەی بینین گۆڕانکاری بەرچاون لە بەرەو پێشچوونەکانی ئافرەت و هاتنە نێو دونیای کارکردن، سەڕەرای چەندین تێبینی بۆ دروشمەکانی ئازادی و سەربەخۆیی ئافرەت کە ڕەنگە بە مەبەست و بێ مەبەست هەندێک جار ئافرەتان لە چەمکی ڕاستەقینەی سەربەخۆیی ئابووری دوور دەخەنەوە، بەڵام ئەوە جێی خۆشحاڵییە کە خانمانی کورد بەدوای بیرۆکە و دەستپێشخەرییەوەن بۆ دروستکردنی بزنس و چاڵاکی ئابووریانەیان، داتایەکی فەرمی نییە پێمان بڵێت خاوەن کارە ئافرەتەکانمان ژمارەیان چەندە، بەڵام بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان دەبینین ئافرەتان لە پۆست و پێگەی جیاواز دادەندرێن لە فەرمانگە و کۆمپانیا و گشت دامەزراوە حکومی و حزبی و ناحکومییەکان، لە کارەکانیان جێی پەنجەیان دیارە. سەڕەرای ئەمانە ئیستا ئافرەتان لەڕێی کاری دەستی و هەر لە ماڵەکانی خۆیانەوە بەڕێی ئۆناڵاین خاوەنی چەندین پڕۆژەی سەرکەوتوون هەر لە دروستکردنی نان و خواردن و شیرینییەوە، تا دورین و دیزاینی جل و بەرگ، بابەتەکانی جوانکاری و ڕازاندنەوە، وێنەکێشان و فێرکاری بەرنامە و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەرییەکان، و چەندانی دیکە، ئەمەش دەکرێت بڵێین کرانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بە جیهانی ئابووری دەرەوە بەتایبەت لەرێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە زیاتر دەرفەت بەڕووی ئافرەتان واڵابوو بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دەستخستنی داهات.

* هۆكار و كۆسپی بەردەم ئافرەت بۆ چوونە نێو جیهانی ئابووری چییە ؟

*  گەورەترین کۆسپ لەبەردەم هەر کۆمەڵگەیەک بۆ پێشکەوتن بەتایبەت لە دونیای ڕۆژهەڵات دەگەرێتەوە بۆ کەلتوور و بیروباوەڕی کۆن و هەڵەتێگەیشتن لە دین و بەلاواز بینینی توانای ئافرەت، کۆمەڵگەی کوردیش وەک بەشێك لە ناوچەکە بێبەش نەبووە لەم تێڕوانینانە، کۆسپەکان لە بەکەم سەیرکردنی ئافرەت دێت لە نێو خێزان کە هەر لە پەروەردە و بەخێوکردنی منداڵەوە تا گەورەیی ئەم سەیرکردنانە گەورە دەبن، و متمانەبوون و مافی بڕیاردانی لێ بەرتەسک دەکرێتەوە، هۆکارەکەش بۆ بیرکردنەوەی پیاوساڵارانە دەگەڕێتەوە کە پێیان وایە ئافرەتان تەنیا ئەرکیان پاککردنەوەی ماڵ و بەخێو کردنی منداڵە، هەبوونی داهاتی سەربەخۆی ئافرەت بە هەڕەشە دەبینن، هەرچەند ئەم کۆسپانە بەڕێژەیەکی بەرچاو لە کەم بوونن، بەڵام لە زۆر شوێن هەر ماون و کاریگەری پیاوساڵاری ئیستا لە شوێنی کار دووبارە بۆتەوە کۆسپێکی تر، کاری زۆر و داهاتی کەمتر بە بەراورد لە پیاوان، کارکردنی زیادە دوای دەوام، یا هەراسانکردن و دەستدرێژی لە هەندێکبار، وایکردووە خێزانەکان ببنە ڕێگر لە کارکردنی ئافرەتان، تەنانەت خودی ئافرەتانیش ترسیان هەیە لە چوونیان بۆ نێو بازاڕی کار.

* ئافرەتانی کوردستان چۆن دەبینی لە ڕووی ئیش و ئابووری سەربە خۆ ؟

– وەک چۆن مێژووی میلەتەکەمان پڕیەتی لە ئازایەتی و قارەمانیەتی ئافرەت لە قۆناغەکانی بەرخۆدان و خەباتکردن بۆ ئازادی نیشتمان، سەرەڕای کارەکانی ماڵەوەیان، هەمیشە ئارەزووی کارکردنی دەرەوەی ماڵیشیان کردووە و لێهاتوو و دەستڕەنگین بوون تیایدا، بەهەمان شێوە ئێستا و لە دونیای کاریشدا ئەستێرەی گەشاوەن، توانا و لێهاتوو یان لە زۆرینەی بوارەکان لەبەرە و پێشچووندایە. چونکە هەر لە سەردەمەکانی زووەوە ئافرەتان شان بەشانی پیاوان خەریکی کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بوون، چەندین بەرهەم و کاڵایان بە دەست و ئامێری سادە چنییوە و فرۆشتوویانە، هاوکاری سەرەکی گشت کارەکانی نێو خێزان بوون بۆ کارەکانی دەرەوە سەڕەرای کاری نێو ماڵ، ئەم ئارەزوو و هاوکارییەی ئافرەت بۆ خێزانەکەی کاریگەری هەبووە لەسەر نەوەی دوای خۆشیان، ئەمڕۆ دەبینین لە گشت سێکتەرەکان و بەتایبەت لە ئابووری ئافرەتان بوونیان هەیە و ئەرك و بەرپرسیارییەتیان لە ئەستۆ گرتووە، ئەم بەشدارییەی ئافرەت جگە لە هەوڵێک بۆ یارمەتی خێزان لە بە دەست خستنی داهات و لە ئەستۆگرتنی خەرجی، ڕێیەکیش بووە بۆ هۆشیاری و زیادبوونی ڕۆشنبیری و بەرەو پێشچوونیان لە گشت بوارەکانی ژیان.

* پێشنیارت بۆ ئافرەتان چییە تا ببنە خاوەن کاری خۆیان ؟

– بۆ بوون بە خاوەنکار بۆ پیاوان و ئافرەتانیش زیادکردنی توانا و لێهاتووییە کەسییەکان، خوێندنەوە و ووردبوونەوە لە بابەتەکانی پەیوەست بە بازرگانی و دونیای کارکردن، شارەزابوون لە هونەرەکانی پەیوەندیکردن و شێوازی مامەڵەکردن، و نوێترین تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکانی سەردەم و تێگەیشتن لە ژمارەکان و بابەتە داراییەکان، و ئەو بوارەی دەیانەوێت کاری تێدا بکەن، هۆکارن بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر تا بتوانن لە بواری دڵخوازی خۆیان بەهرەو تواناکانیان بەرەوپێش بەرن، و بزنسی خۆیان دابمەزرێنن، بەتایبەت بۆ ئافرەتان سەرەڕای هەموو ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد هەبوونی متمانە بە کەسییەتی خۆیان، قبوڵکردنی خۆیان وەك ئافرەت، بڕوابوون بە تواناکانیان، دواتریش شارەزابوونیانە لە یاساکانی کارکردن بەتایبەت یاساکانی تایبەت بە مافی کارمەندان لە شوێنی کار و گريبەستی کار، چونکە بەم شێوەیە دەتوانێت لە هەر جۆرە کۆسپێك کە بێتە بەردەمی لە کارکردن مامەڵەی دروست بکات و مافی نەفەوتێت، متمانەی خێزان و کۆمەڵگەش لەدەست نەدات، گرینگە کارکردن تەنیا بە ئامانجی دەستخستنی داهات نەبێت، بەڵکو بۆ هۆشیاری و چاوکراوەیی ئافرەت و تەواوی خێزانەکە بێت، ئەم دەرچوونەی ماڵ بۆ ئافرەت بەپێی توێژینەوە نوێیەکان بە هۆکاری ئارامی دەروون و متمانە بە خۆبوونی زیاتری ئافرەتەکە دادەنرێت، بەمەش خێزانەکە بەختەوەرتر و هۆشیارتر دەبن.

* بە بۆ چوونی تۆ هەموو جۆرەکار و مامەڵەیەک بۆ ئافرەتان گونجاوە؟

 –  جۆری کارکردن پەێوەستە بە توانای کارکردنی کارمەند، توانای کارکردنیش سنووردارە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بە تایبەت لەنێوان پیاو و ئافرەت، ناکرێت بە ئاراستەیەک مەسەلەکە ببینین و بڕیار بدەین لەسەر ئەوەی کام جۆرەی کار دەبێت ئافرەت بیکات یا نەیکات، بۆ کارکردن گرینگە بەپێی توانای جەستەیی و هزری ئافرەتەکە بتوانێت ئەنجامی بدات، لە کۆمەڵگەش ئەم شێوازی کارکردنە قبوڵکراو بێت، چونکە دواجار چ پیاو چ ئافرەت پێویستە لە نێو خێزان و کۆمەڵگاکەی رێزلێگیراو بێت، بۆ ئەمەش پێویستە لە هەڵبژاردنی شوێنی کار تا ئاستێك پابەند بێت بە بیرکردنەوەیان بەتایبەتیش بۆ ئافرەت، بۆ نموونە ڕەنگە لە هەندێک کۆمەڵگە کارکردن وەك شۆفێری تەکسی یا گواستنەوە گشتییەکان بۆ ئافرەتان بە ئاسایی ببیندرێت، بەڵام لە کۆمەڵگە و خيزانێکی دیکە بە نەشیاو دابندرێت، هەرچەند هەموو کارێک پیرۆزە و ناکرێت بە بێ ڕێزی سەیری هە ر چاڵاكییەکی مرۆڤ بکرێت کە بۆ بژێوی و پەیداکردنی داهات ئەنجامی دەدات، بەڵام هەموو جۆرەکارێك لە هەموو جۆرە کۆمەڵگەیەک قبوڵ کراو نییە، واتە جۆری کار دەوەستێتە سەر بیروباوەڕی گشتی کۆمەڵگەکە، دواتریش ئارەزوو و توانای ئافرەت، سەبارەت بە مامەڵەکردن، لەهەر شوێن و بارودۆخێکدا بووە پێویستە ئافرەت بە متمانە و کەسییەتی خۆییەوە شانازی بکات و هەڵسوکەوت بکات، لە بنەما سەرەکییەکانی ئەتێکێتی شوێنی کار و هونەرەکانی تایبەت بە مامەڵەکردن و پەیوەندیکردن، زمانی جەستەی گونجاو بزانێت، و ئاسۆی زانیارییە گشتییەکانی فراوانتر بکات، هەموو ئەوانە فێری دەکەن چۆن مامەڵەی گونجاو ئەنجام بدات لە هەر جۆرە بارودۆخێک کە دێتە پێشەوە.

* کۆمەڵگەی کوردی ڕێگە دەدات ئافرەت وەک ئەوروپا سەربەخۆ بن ؟

– لە کۆمەڵگەی کوردی ڕێگەپێدانی بەشدارییەکانی ئافرەت بە گشتی سنووردارە، بەهۆی کۆسپ و بەربەستە کەلتووری و بیروباوەرە جیاوازەکان، ئێستا هەوڵی باش هەیە بۆ کرانەوەی زیاتری کۆمەڵگە لەڕوانینیان بۆ بەشداری ئافرەت لە کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتیش لە(بەشداری سیاسی و بواری کارکردن)، بەڵام گەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەوروپا هێشتا جیاوازییەکە زۆرە، هەر لە ناو کوردستاندا لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە ڕێژەی بەشدارییەکان جیاوازن (بۆ نموونە لە شارە گەورەکان، قەزاکان، و لادێکان جیاوازی گەورە هەن لە بەردەم بەشداریکردنی ئافرەت(.

* پێتوایە کوردستان هەلیکاری باش بۆ ئافرەتان لێ بێت ؟

– بەگشتی لە کوردستان هەلی کار سنووردارە بۆ هەردوو ڕەگەز، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین فاکتەر، لەوانە:  کەمی یا نەبوونی پیشەسازی ناوخۆیی و پشت بەستن بە بەرهەمی هاوردە.  ئابووری وڵات بەند کراوە بە کەرتی نەوتی بە پلە یەک بۆ داهاتی نەتەوەیی جگە لە چەندین هۆکاری تر، بەم سنووردارییەی دەرفەتەکانی کارکردن و ئەو کۆسپ و مەرجانەی دەخرێنە بەردەم ئافرەت بۆ ڕووکردنە بازاڕی کار هەلی کار زیاترو زۆرتر سنووردار دەبن لە بەردەمیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەرەو پێشچوونێکی هێواش هەیە بەوەی ئێستا خانمان جگە لە مامۆستایی، پزیشک و پۆلیس و فرۆکەوان و پرۆگرامساز و لە چەندین پیشە و پسپۆڕی تر کار دەکەن، دەرفەتەکانی کار لە هەموو ناوچەکانی کوردستان وەکو یەك نییە، بە نموونە لە شارەکان ئافرەتان سەربەخۆترن بەمەش دەرفەتی زیاتریان لەبەردەمە بۆ کارکردن، بە بەراورد لە لادێ و قەزا و شارۆچەکەکان کە لەم ناوچانە بۆ هەر بڕیارێک دەبێت ڕەزامەندی لە پیاوانی خێزان وەربگیرێت، تەنانەت هێشتا لە ناوچە سنورییەکان و دوورە دەستەکان بەشێکی کچان لە دوای قۆناغی بنەڕەتییەوە لە خوێندن دوور دەخرێنەوە بەتایبەت ئەگەر خوێندنی ئامادەیی و زانکۆ لە ناوچەکە دوور بێت، بۆیە ڕێژەی بێ کاری لە نێو ئافرەتان زیاترە بە بەراورد لە پیاوان، بەتایبەتیش لەم ناوچانە ڕێژەکە زۆر بەرزترە، بەڵام لە شارە گەورەکان ئافرەتان بەردەوام دەبن لە خوێندن و زۆرینە زانکۆش تەواو دەکەن، بەڵام کۆسپەکانی خێزان و کۆمەڵگە و مەرجەکانی کارکردن جارێکی تر دەرفەتەکانی لێ سنووردار کردوون، ئەوەی جێی دڵخۆشییە لە قۆناغی دوای دروستبوونی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی دەبینین، کەمی پڕۆژە پیشەسازییە گەورەکان لە ناوخۆ و نەهاتنی مووچە لە کاتی خۆی وایکرد چەندین بیرۆکە و بزنس لە دایک ببن کە پشکی شێر بەر خانمان کەوت و زۆرینەی خاوەن کارەکانی بوارەکانی کاری دەستی، چنین، پڕۆژە بچووکەکان ئافرەتانن، چونکە لەم بوارەی کارکردن لە زۆرینەی حاڵەتەکان هەر لە نێو ماڵەکانی خۆیان پڕۆژەکان بەڕێوە دەبەن و لەڕێی ئۆنلاینەوە پێویستییەکانیان دەکڕن و بەرهەمەکانیان دەفرۆشن، بەمەش دەکرێت بڵێین هەندێکی بەربەستەکان نەمان و سوود لە کەمی پڕۆژە پیشەسازییە گەورەکان بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆیی وەرگیرا و دەرفەتگەلێکی زۆر لە هاتنە پێش بۆ دروستکردنی بزنسی بچووك و هەلی کار بۆ ئافرەتان بە تایبەت.

* ئەو ئافرەتانەی كاری ئیستیمار و بزنس دەكەن لە ژمارەی پەنجە تێناپەڕن بۆ؟

 مێژووی کارکردنی ئافرەتان لە دەست خستنی داهات بۆ خێزان دێرینە، هەرلە سەردەمەکانی زووە وە خانمان دەستی باڵیان هەبووە لە چاندن و دروێنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، و دروستکردنی ماست و بەرهەمە شیرییەکان، و چنین و خستنەبازاڕ و فرۆشتنیان، بەڵام لەژێر چاودێری خێزان و پیاوان( باوك، برا، هاوسەر، کوڕ)، بەمەش کۆی داهاتی خێزان هەمیشە لە دەستی پیاوان بووە، دوای ئەوەی ئافرەتان بۆ کارکردن ڕوویان لەکەرتەکانی خزمەتگوزاری وەکو( بواری تەندروستی، پەروەردە، خزمەتگوزاری مەدەنی و کاری کۆمپانیا و رێکخراوەکان) کرد داهاتیان سنوردار بووە، مووچەیان تەنیا بەشی بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان کردووە نەك پاشەکەوت بە مەبەستی وەبەرهێنان، ئەوانەشی سەرمایەی باشیان لەبەردەست بووە سەرپەرشتیکردن و وەبەرهێنانی سەرمایەکەیان داوەتەوە دەست پیاوەکانی نێو خێزان لە بڕی ئەوەی خۆیان ڕاستەوخۆ مامەڵەی پێوە بکەن، بۆیە ئافرەتان لەم بوارە کەمتر بەدەرکەوتوون، واتە نەبوونی ئەزموون یا کەم ئەزموونی ئافرەتان لە لایەك و نەبوونی سەرمایەی پێویست بۆ وەبەرهێنان هۆکارن، بەڵام لەم بوارەش دیسانەوە ئەمڕۆ پێشکەوتنی بەرچاو هەیە لە خاوەنداریکردنی کۆمپانیا و پشک و کارگە لەلایەن ئافرەتانەوە ئەگەر چی ژمارەکان زۆر نین بەڵام زۆرتر دەبن لەدوای ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ پتەوکردنی پێگەی ئافرەت لە گشت سێکتەرەکانی کۆمەڵگە.

* زۆرجار ئەو ئافرەتانەی بوونەتە خاوەن سەرمایە دەكەونە بەر تانە و تەشهیر ئەمە بۆ ؟ – بەداخەوە تانەلێدان و ڕەخنەگرتن بوونەتە دیاردەیەکی بەرچاو بەتایبەت لە دوای ئاشنا بوونی کۆمەڵگەی کوردی بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەهۆی لاوازی ڕۆشنبیری گشتی هاووڵاتییان دەربارەی بەکارهێنانی ئەم تۆڕانە، و لاوازی یاساکان لە جێبەجێکردن بۆ خراپ بەکارهێنانیان، و کلتوری قسەهێنان و بردن، لاسایی کردنەوە، بەکەم سەیرکردنی توانای کەسەکان، پشتگیری نەکردنی کەسانی لێهاتوو، بۆیە بابەتەکە تەنیا پەیوەست نییە بە ئافرەتانی خاوەن سەرمایە بەڵکو گشتگیرە بۆ هەموو تاکەکان، و لەنێویشیاندا ئافرەتانی خاوەنکار، بەڵام بەتایبەتتر ئەوەی بۆ تەجێی سەرنج کە زۆرترینی کۆمەڵگە ڕەخنەکانیان ئاڕاستە دەکەن، لە پڕگەورەبوون و دەوڵەمەند بوونی هەندێک ئافرەتە کە هەمیشە لەبەر چاوی کۆمەڵگە سەرمایە و ژیانە شاهانەییەکایان بڵاودەکەنەوە، لەکاتێکدا سەرچاوەی داهاتەکانیان دیار نییە، هەموو لەپڕ دەرکەوتن و دەوڵەمەند بوونێکیش دەبێتە جێی مشتومڕ، سەرەڕای هەبوونی کاریگەری بیروباوەڕی کەلتوری کۆن و بە گونجاو نەزانین بۆ کارکردنی ئافرەت و پەیوەستکردنیان بە ئەرکی ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ لەبڕی کارکردن لە دەرەوە .

Previous Post

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات

Next Post

مەسروور بارزانی لە یادى شۆڕشى گوڵان: جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی و یەكهەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێكهاتە و هێز و لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

نیسان 6, 2026
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
فازل میرانی : پارتی حزبی نەتەوەییە نەك سەفەقات

فازل میرانی : پارتی حزبی نەتەوەییە نەك سەفەقات

نیسان 20, 2026
واشنتۆن شەرعییەت دەداتە بە ئامانج گرتنی ژێر خانی ئابووری ئێران

واشنتۆن شەرعییەت دەداتە بە ئامانج گرتنی ژێر خانی ئابووری ئێران

نیسان 20, 2026
لاهور و پۆڵاد لە ناو زیندانەوە مانیان گرت

لاهور و پۆڵاد لە ناو زیندانەوە مانیان گرت

نیسان 19, 2026
ڕێگەوبانەكانی سنووری مێرگەسۆر لە قوڕ و لیتە و پارچە بەرد و شاخی داڕماو خاوێن كرانەوە

ڕێگەوبانەكانی سنووری مێرگەسۆر لە قوڕ و لیتە و پارچە بەرد و شاخی داڕماو خاوێن كرانەوە

نیسان 19, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ