محەممەد مەحموود-رواندز:
ساڵی ڕابردوو رێگەی چەند گوندێکی دۆڵی ئاکۆیان قیڕتاوکران و شەقام و کۆڵانی هەندێ لە گوندەکانیش کۆنکرێت کران، رێگەی چەند گوندێک ماون تێک چوونە و چاکنەکراون، دانیشتوانی ئەو گوندانە داوای چاککردنی رێگەو بانەکان دەکەن.
ئەحمەد قادر، قایمقامی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەپێی پلانی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان، چاککردنی رێگەی ئەو گوندانە لە بەرنامەدایە، بەپێی قۆناغ، جگە لە گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان لە دۆڵمنجەڵیش رێگەی چەند گوندێک پێویستی بە چاککردنە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانین.
هەریەکە لە گوندەکانی، ئاکۆکەون، فەقیان ، گەرەوانی سەروو و بەشێک لە کۆڵانەكان و شەقامەکانی ئاکۆیان و گەرەوانی خواروو قیڕ و کۆنکرێت کران، رێگەی گوندەکانی کەڕەک، بنەکاول، بنمێردە، سەران ،هەر لە دۆڵی ئاکۆیان تێک چوونەوە و چاکنەکراون و دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای چاککردنی رێگەوبانەکان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە گوندەکان بمێننەوە و چۆڵنەکرێن.