”دەرچوونى زارى کرمانجى هەڵکردنى مۆم بوو لە تاریکى”
بەختیار سەباح-ڕواندز:
لە ٢٥ى ئایارى ١٩٢٥، مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس حوسێن حوزنى موکریانى چاپخانەکەى لە شارى حەلەبى سووریا دەگوازێتەوە شارۆکەى ڕواندز و یەکەمین ژمارەى گۆڤارى زارى کرمانجى پێ چاپ دەکات و دواتریش چەندین گۆڤار و کتێب و ڕۆژنامەى دیکەى پێ چاپکردووە.
حوزنى موکریانى لە ٢٦ى ئایارى ١٩٢٦، یەکەم ژمارەی گۆڤاری زاری کرمانجی لە چاپخانەکەى لە رواندز چاپکرد.
ئومێد شێرکۆ شاکر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لەمبارەیەوە دەڵێت: ”دەرچوونی گۆڤارى زارى کرمانجى، هەنگاوێکی گرینگ و مێژوویی بوو بۆ رواندز، لە بەرەوپێشچوونی بزاڤى ڕۆشنبیریی ناوچەکە، چونکە دەرچوونی زاری کرمانجی وەک هەڵکردنی مۆم بوو لە تاریکی”.
حوسین حوزنى موكریانى، یه‌كه‌مین كه‌س بووه لەناو کورد، لە ساڵی ١٩١٥ له‌شاری “حه‌ڵه‌ب” چاپخانه‌یه‌كی بچووك داده‌نێت، دوایی ١٠ساڵ خه‌ونه‌كه‌ی ده‌كاته واقیع و له‌سه‌ر به‌رده ڕه‌قه‌كانی خه‌ره‌ند، مێژووییەكی ئه‌به‌دی بۆخۆی ده‌نوسێته‌وه.
له ساڵی ١٩٢٥ چاپخانه‌كه‌ی بۆ باشوورى كوردستان و شاری ڕواندز ده‌گوازێته‌وه، له ساڵانی ١٩٢٦-١٩٣٢دا گۆڤاری “زاری كرمانجی” پێ چاپكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (٢٤ ) ژماره‌ی لێ بڵاوكردۆته‌وه، دواتریش له هه‌ولێر كاروانی كاره باشه‌كانی به ده‌ركردنی گۆڤاری ڕووناكی زیاتر درێژ ده‌بنه‌وه.
مێژوونووس و ڕۆژنامەنووسى کورد حوزنی موكریانی، ناوی ته‌واوی “سه‌ید حوسێنی كوڕی سه‌ید عهبدولەتیفى كوڕی شێخ ئیسماعیل”ه و له ساڵی ١٨٩٠، له شاری مه‌هاباد چاوی بە ژیان هه‌ڵهێناوه، هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستی به بزێویی و سهركێشیهکانی ژیان كردووه. له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا خۆی و كه‌سوكاری مه‌هابادیان بهجێهێشتووەو رووی كردووەته مه‌راغه‌و تهورێزو یه‌ریڤان، ١٢ ساڵ به به‌رگی ئه‌فغانی هه‌موو كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و تۆماركردنی، یه‌كه‌مین كه‌س بووه بایه‌خی تایبه‌تی دابێت، به نووسین و کۆکردنەوەى مێژووی كورد، به زمانی كوردی.