بە چاودێری جەنابی سەرۆک بارزانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە ٤٩یەمین ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، (دیداری نیو سەدە، ڕێککەوتننامەی جەزائیر) ساز دەکات.
سبەی دووشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥، بە چاودێری ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٤٩یەمین ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان (دیداری نیو سەدە ڕێککەوتننامەی جەزائیر) ساز دەکات، کە تیایدا شڕۆڤەو خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە دەکرێت.
(دیداری نیو سەدە ڕێککەوتننامەی جەزائیر)، کە کۆمەڵێک توێژەرو پسپۆڕی کورد و بیانی بەشدارن تیایدا، وتار، دۆکیۆمێنتاری، چەندین پانێڵ و بڕگەی جیاواز لەخۆی دەگرێت و ھەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە بیرکردنەوەی کوردی و ڕانانی چارەسەر بۆ ژیانی سیاسیی کوردستان.