سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری خۆی وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، كۆتاییمان بە سەردانێكی سەركەوتووانە بۆ واشنتن، بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی هێنا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت: سوپاسی هاوڕێ و هاوبەشە ئەمریكاییەكانمان دەكەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كردین، هەروەها سوپاس بۆ نوێنەرایەتیی حكوومەت لە ئەمەریكا، ستافی پڕۆتۆكۆڵ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حكوومەتی ئەمەریكا، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، گەیشتە واشنتن.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ ئەمەریكا، لە ڕێورەسمێكدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریكا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی دوو ڕێككەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا كرد.
































































