گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ دەرگای کۆمیسیۆن بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان لەلایەن لایەنە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردن دەکرێتەوە، کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەرگای پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان دەکرێتەوە، کە ئەمڕۆ ٢٥/٥ تاوەکو ٢٤/٦ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا لایەنەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و ھاوپەیمانەکان دەتوانن ناوی کاندیدەکان پێشکەش بکەن، بۆیە داواکارین ئەوانەی نیازی بەشداریکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان ھەیە، لەو ماوەیەدا ناوەکانیان پێشکەش بکەن.

































































