بەگوێرەی هەواڵی گۆڤاری پیپڵ، لە مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان ٢٠٢٥ کە لە ڕۆژی شەممە ٢٢ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، دوو ئەکتەری دیار بە ناوەکانی پەریناز ئیزادیار و جێنیفر لۆڕێنس وەک کاندیدی سەرەکی بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر ناسراون.
پەریناز ئیزادیار بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی “ژن و منداڵ” لە دەرهێنانی سەعید ڕۆستایی، ستایشی ڕەخنەگرانی زۆری بەدەستهێنا. ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵەکەدایە، ئیزادیار نمایشێکی بەهێز و سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە، ڕۆڵی دایکێک دەگێڕێت کە بەشدارە لە درامایەکی خێزانیدا.
لە لایەکی ترەوە جێنیفر لۆڕێنس سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی “مرد، خۆشەویستی من” کە لە دەرهێنانی لین ڕامسایە. فیلمەکە باس لە پرسە دەروونییەکان و تەحەددیاتی دایکایەتی دەکات، لەلایەن بینەر و ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و لۆڕێنسیش ستایشی بەرفراوانی لێکرا بەهۆی شێوازی ڕۆڵ گێرانەكەی.
گۆڤاری “پیپڵ” ئەم دوو کەسە بە خاوەن چانسی سەرەکی دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان لە ساڵی ٢٠٢٥.
































































