بڵاوبوونەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی موحسین جەعفەری فەرماندەی فیرقەی فۆمانی سوپای پاسداران سەبارەت بە پڕۆژەیەک بە ناوی “کاتژمێری بەهەشت” کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
دەڵێ لەم پرۆژەیەدا “هاووڵاتییان ئەزموونێکی وەهمیی چەمکەکانی وەک دۆخی گۆڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی باش و خراپ و تێپەرین لەسەر پردی سیرات دەبینن”.
جەعفەری، ئەم بۆنەیەی بە “دەستپێشخەرییەکی کولتووری و میدیایی بێ وێنەی لە وڵات” زانی، کە بە وتەی ئەو “بۆ یەکەمجار لە ئێران و لە ناوچەكە بەڕێوەدەچێت”.
هەرچەندە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا هیچ وێنەیەکی ئەو پڕۆژەیەی فەرماندەی سوپای پاسداران ئاماژەی پێنەکراوە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەڵێن لێدوانەکانی فیلمی “شەوێک لە دۆزەخ”یان بیرخستۆتەوە. فیلمێک کە ٦٩ ساڵ لەمەوبەر لە سینەماکانی ئێران نمایشکرا.
































































