شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ئەمساڵ جامی جیهانی 2022 بە بەشداری 32 هەڵبژاردە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەیەکیش بە بیانووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ مەترسی دوورخستنەوەی لەسەرە.
یەکەمین یاری هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر ئینگلتەرا یە، بەڵام هەر وەکوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکراینا ئاماژەی بۆ دەکات ناکرێت هەڵبژاردەی وڵاتێک بەشدار بێ لە جامی جیهانی کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکراینا بڕیاریان داوە بە فەرمی داوا لە فیفا بکەن ئێران لە مۆندیالی قەتەر دوور بخاتەوە، ئەم بڕیارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکراینا لە ڕوانگەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتووە و سوودی لە پێشێلکردنی میساقی فیفا و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سزاکان و ڕۆڵی ئێران لە لەشکرکێشی سەربازیی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا وەرگرتووە.