ئەمڕۆ شەممە 23ی5-ی2025، سپای پاسدارانی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئامادەباشی تەواو دایە لە بەرامبەر هەر چالاکییەکی دوژمنکارانە و ئامادەیە وەڵامی یەکلاکەرەوە بداتەوە.
بەیاننامەکە کە لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێراندا دەنگدانەوەی هەبووە، ئاماژەی بەوە داوە: ئامادەین وەڵامی یەکلاکەرەوە و پەشیمانانە و لە دەرەوەی خەیاڵ لە بەرامبەر دوژمنکاران بدەینەوە.
سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم وەڵامە “نەک هەر وا لە دەستدرێژکارە وەهمییەکان دەکات کە بە قووڵی پەشیمان ببنەوە، بەڵکو هاوکێشە ستراتیژییەکانی دەسەڵات بە قازانجی بەرەی ڕاست و بە زیانی شەیتانی گەورە و بە وەکالەتەکەی و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەگۆڕێت”.

































































