فێرێدون عەباسی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر بمانەوێت دانوستانەکان بە قازانجی ئێمە کۆتایی پێبێت، پێویستە لە پێگەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی ئەمریکییەکان ببینەوە و دەستی هێزكانمان لە كاتی دانوستانەکاندا لەسەر بزوێنەر چەكەكانیان بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات، دەبێت وەڵامێکی کوشندە وەربگرێتەوە.































































