زاری كرمانجی-سۆران
هەژار یونس بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكارانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” بەپێی یاساو ڕێنماییەكانی حكوومەت، پێویستە لە هەر شوێنێك 75% كرێكاری ناوخۆیی و 25% كرێكاری بیانی كار بكەن، بۆ ئەمەش بە جددی كارمان لەسەری كردووە و دەبێت خاوەن كارەكان پێیەوە پابەندبن، بە ئامانجی ئەوەی كە هەلی زیاتری كاركردن بۆ كرێكار و خەڵكی ناوخۆیی بڕەخسێت ئەوكات بۆ كرێكارانی بیانی”.
دەشڵێت : “پێویستە سەرجەم ئەو كەسانەی بۆ كاركردن ڕوو لە سنووری ئیدارەی سۆران دەكەن، لەسەرەتاوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە بكەن، بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان، چونكە بەدەر لەوە كارێكی گونجاو نییە و لەبەرژەوەندی ئەوان نییە، چونكە لای ئێمە زیاتر ڕێنمایی دەكرێن و هەر كێشە و گرفتێكیشیان بۆ دروست بێت، هەوڵی چارەسەر كردنیان بۆ دەدرێت”.
































































