مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی تەندروستی، لە هەڵمەتێكدا هاووڵاتییان لە سەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون و ئایدز ئاگادار دەكاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات “بەمەبەستی هاندانی گەنجان بۆ پشكنینی پێشوەختەیی لە لەسەر نەخۆشی ئایدز و هەروەها هەبوونی زانیاری لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون، هەڵمەتێكی هۆشیاری دە ڕۆژەی دەستپێكردووە،”
هەڵمەتەكە تا 28ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هەر وەكوو وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ كردووە “هاووڵاتییان هۆشیار دەكرێنەوە و تیشك دەخرێتە سەر ڕێگاكانی گواستنەوەی ئەو دوو ڤایرۆسە و ئامرازەكانی خۆپاراستن و هاندانی خۆبەخشانە بۆ خۆپشكنین.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان، بەردەوام لە ڕێگەی تیمەكانییەوە هاووڵاتییان هۆشیار دەكاتەوە و هانی گرتنە بەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكات .


































































